ئاماری مەترسیدار بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ، لە ئەستۆی بەرپرسانی ئەو شارەیە
بەرپرسانی سلێمانی کەمتەرخەم بوون لە “کەرەنتینە کردنی” ئەو خەڵکانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی “دەزگای میدیایی خواکوڕک” کەوتووە دۆخی سلێمانی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەترسیدایە .
هەرلەمبارەوە بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە ئەگەری هەیە لە ئێستا 100 کەس کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە ناو شاری سلێمانیدا بوونیان هەبێت و خۆیان ڕادەست نەکردووە .
هاوکات سەرچاوە هەواڵەیەکان باس لەوە دەکەن لە سنووری سلێمانی بەرپرسان ڕەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە و کەمتەرخەم بوون لە “کەرەنتینە” کردنی ئەو کەسانەی لە ئێران و لەو وڵاتانەی کە دیاردەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبووە و گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی، هاوکاتیش سەفەرکردن بۆ سلێمانی لە ئێرانەوە بەردەوام بووە.
هەربۆیەش لە ئیستادا دۆخی شاری سلێمانی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەو ئەگەری زۆرە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناو هەموو شاردا بڵاو بووبێتەوە