لە ئێستادا سوپەر ماركێتەكان مەترسیدارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا

دوا بەدوای بریاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر، خەڵكێكی زۆر رووی لە سوپەر ماركێتەكان كردووە بۆ كرینی شت و مەكی خواردن، لە ئێستاشدا لایانی پەیوەندیدار هۆشداری دەدەن لەو بەكومەڵ بوونەی خەڵك..

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی شاری هەولێر و سلێمانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاندووە، كە لەئێستادا خەڵكێكی یەكجار زۆر رووی لە سوپەر ماركێتەكان كردووە بۆ كرینی شت و مەكی خواردن ئەمەش مەترسیدارە و پێویستە دەست بەجێ حكومەت هەرێمی كوردستان دوا زەنگە مەترسیداری لێ بدات و خەڵك رەوانەی ماڵەوە بكرێت”،

سەرچاوەكە گوتیشی لە ئێستادا ئەو مەترسیە زۆر زۆر جدیە، داوا دەكرێت دەست بەجێ جوڵە بە هێزەكان بكرێت بۆ كۆتایی هێنان بەو بەكۆمەڵ بوونەی خەڵك لەناو سوپەر ماركێت و شەقامەكان”.

Back to top button