شێخ جه‌عفه‌ر نهێنیه‌كانی ساردبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ ئاشكراده‌كات
خواكوڕك
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای عیراق لە موسڵ زیانی زۆرە و هۆكارەكەشی بۆ زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان و چەكدارە قەناس بەدەستەكانی داعش دەگەڕێتەوە.
شێخ جەعفەر له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕی موسڵ و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، “سوپای عیراق سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە و دواتر هێرشی فراوان دەستپێدەكاتەوە”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌گه ده‌شڵێت، هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەچوارچێوەی هەواڵگرییدایە، بەوپێیەی سوپای عیراق داوای هاوكاری سەربازی لێنەكردوون.
له‌ئێستادا سوپای عێراق پەنای بۆ هێزی پیادەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بردوە و سەدان سەربازی تایبەتی ئەمریكی و ئینگلیزی و فەرەنسی لە دەوروبەری موسڵ بڵاوكراونەتەوە.