گرتەیەکی ڤیدیۆیی هاووڵاتیانی ئێران لە حکومڕانیەکەی ئێران توڕەتر دەکات
جیا لە كۆرۆنا كە كۆمەڵگای ئێرانی توڕەو شپرزە كردوەو ھاوڵاتیان حكومەت بە بێتواناو كەمتەرخەم دەزانن.
لەلایەكی تر ھێزەكانی بەسیج بونەتە مایەی نیگەرانی ئێرانیەكان و لەو دۆخەشدا واز لە ھاوڵاتیان ناھێنن و لەو چوارچێوەشدا ئەندامێكی ھێزەكانی بەسیج بە بیانوی نەپۆشینی حیجاب لەسەر شەقامێكی گشتی لە ئافرەتێك دەدات.
ئەو گرتەیەش دوای بڵاو بونەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاردانەوەی توندی بە دوا ھات.