پارێزگاری هەولێر: لە چەند رۆژی رابردوو هەرکەسێک سەردانی د.ئەحمەد ئیسماعیلی کردووە پێویستە بە زووترین کات پەیوەندی بە سەنتەرەکانی رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا بکەن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی پزیشکێکی چاو لە هەولێر دەرچوو کە هەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، پارێزگاری هەوڵێر داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر داوا دەکات لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرکەس سەردانی د.ئەحمەد ئیسماعیل عبدالغنی کردوە کە دکتۆری چاوە بەزوترین کات پەیوەندی بەلیژنەکانی تەندروستیەوە بکات و باپشکنینی بۆ بکرێت،چونکە ئەو دکتۆرە بەڕێزە توشی کۆرۆنا بوەو پێدەچێت ئەوانەی سەردانیان کردبێت توشی کۆرۆنا بوبن.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە کەسێکی دیکە کە پیشەی پزیشکە تووشی کۆرۆنا بووە.