سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: هیچ کێشەیەکی کەمی خۆراک دروست نابێت

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕياریدا بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند بەهۆیەوە هاوڵاتیان روویان لە مارکێتەکانکردووە بۆ کڕینی کەڵو پەڵی خۆراک، بەرپرسێکیش ئاماژە بەوە دەدات کە هەرێم کێشەی خۆراکی نابێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی پێداویستیە خۆراکییەکان لە کۆگاکانی بازرگانان هەیەو پڕن لەخۆراک و پێداویستی هاووڵاتیان، هاوردەکردنی کاڵاو شتومەکیش بەردەوامی  هەیە.  دەیان هەزار تۆن خۆراک لە به‌نده‌ر عه‌باس و  باشماخەوە بەرە سلێمانی هاتووە و هیچ کێشەو گرفتێکی خۆراکمان نییە لەشاری سلێمانی.

 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راشیگەیاند  داوا لە تەواوی هاووڵاتیان دەکەین کە پێویستناکات بەو جۆرە پەلاماری خۆراک و بازاڕەکان بدەن چونکە ئەم بارودۆخە کاتیە و بەهەوڵ و توانای هەموان بەسەلامەتی تێی دەپەڕێنین.

Back to top button