بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا باری نائاسایی راگەیێندرا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە باری نائاسایی راگەیاند
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە پشکنین بۆ یەک ملیۆن کەس ئەنجام دەدەین.
هەروەها راشیگەیاند وەزارەتی تەندروستیمان راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا، هەروەها کۆمپانیاکانی دەرمانسازیمان راسپاردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دژ بە کۆرۆنا.
ترەمپ گوتیشی دەبێت لە مامەلەکردن لەگەڵ ئەورووپا هۆشیاربین، ئەگەر بزانین پێویست دەکات قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سەر بریتانیاش رادەگەیێنین