وەزارەتی تەندروستی: نۆ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمرۆ تۆمار كراوە

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە”2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٨٤) لە شاری هەولێر و (٦٧)لە شاری سلێمانی و (٠) دهۆك، لەنێویاندا (٩) پشکنین پۆزەتیڤ بووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نووێ COVID-19 کە (١) لە شاری هەولێر و (٨) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەلەبجەیە کە پێشتر لە ووڵاتی ئێران بووە و کەڕەنتین کرابوو .

دەقی راگەیاندراوەكە…

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٦)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٢١٩) هاوڵاتین لە (٣٠) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٤٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٧٧) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام .
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٨٤) لە شاری هەولێر و (٦٧)لە شاری سلێمانی و (٠) دهۆك، لەنێویاندا (٩) پشکنین پۆزەتیڤ بووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نووێ COVID-19 کە (١) لە شاری هەولێر و (٨) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەلەبجەیە کە پێشتر لە ووڵاتی ئێران بووە و کەڕەنتین کرابوو .
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
جارێکی تر جەخت دەکەینەوە و تکا دەکەین هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی ئازاری٢٠٢٠
Back to top button