لەبەر ئەم هۆکارە بەشەکر دەڵێن ژەهری سپی

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەسەرانسەری جیهان بەهۆی قڵەویەوە دەناڵێنن و چەندین ڕێگە گیراوەتەبەر بۆئەوەی چەوری لەناو خواردنەکان کەمبکرێتەوە و قڵەوی نەمێنێت، بەڵام هاوشێوەی چەوری شەکر لەوخۆراکانەیە لەش توشی قڵەوی و چەندین نەخۆشی ترسناکی دیکە دەکات.

شارەزایەکی بواری پزیشی ئاشکرای دەکات”بڕی کاربۆهیدراتی پێویست لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەپێی کێش و جوڵەی کەسەکە ڕێژەکە دەگۆڕێت”.

وتیشی خواردنی شەکر دەبێتەو هۆی توشبون بە چەوری جگەر و زیادبونی ڕێژەی چەوری سێدوری و چەوری زیان بەخش و نەخۆشیەکانی پەنکریاس و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، ئەوەی زۆربەی کەس نایزانێت ئەوەیە زۆر خواردنی شەکر ئەگەری توشبون بەشێرپەنجە بەڕێژەیەکی زۆر زیاد دەکات.

ئەو شارەزایە ئاشکراشی کردووە باشترین ڕێژەی شەکر کەسێک بیخوات دوو عەیارەیە و خواردنی لەو ڕیژەیە زیاتر مەترسی دروست دەکات، لەخواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان و شەربەتە دروستکراوەکان ئاگادارمان دەکاتەوە، لەبەرئەوەی پەرداخێک خواردنەوەی گازی ١٠ عەیارە شەکری تێدایە.

Back to top button