جه‌واد زه‌ریف: ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێران وێران ده‌كات

محه‌مه‌ده‌ جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نامه‌یه‌كێدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێران وێران ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته‌ ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتاني ئه‌ندام سزا نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی پشتگوێ بخه‌ن.

گوتیشی: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سووره‌ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر گه‌لی ئێران.

زه‌ریف هه‌ره‌وه‌ها گوتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێران وێران ده‌كات و پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ جیاوازی له‌نێوان كه‌سدا ناكات.

شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 11 هەزار و 364 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 514 کەس گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button