فهرماندهیهكی سوپای پاسداران بههۆی كۆرۆناوه گیانی له دهستدا

ئەمڕۆ ناسر شەعبانی، فەرماندەی کۆنی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە ئاکامی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-١٩)، گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی سەر بە حكومەتی ئێران پشتراستیان كردووەتەوە كە ناسر شەعبانی، یەكێك لە فەرماندە بەرچاوەكانی سوپای پاسداران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
شەعبانی، فەرماندەی چەند یەكەیەكی سەربازی لە شەڕی ئێران- عیراق بووە و پێشتریش یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قەرارگەی ساروڵا لە تاران بووە.
تائێستا زیاتر لە شەش فەرماندەی سوپای پاسداران جگە لە ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرس و كاربەدەستی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.