وەزارەتى دارایى: سبه‌ی وه‌زاره‌تێك موچه وه‌رده‌گرێت
دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و سبەی ته‌نیا یه‌ك وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرێت.
بەپێى خشتەیەک کە پێشتر وەزارەتى دارایى و ئابوریی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیارە سبەی یەکشەممە مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردووى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش بکرێت.
سبەی هه‌ر یه‌ك له‌دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە و لیوا یەکگرتوووەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە موچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.