وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەكان داناخرێن

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەكان داناخرێن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دوای هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو وەزیری ناوخۆ لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەكان داناخرێت.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستانەوە دێن بارەكانیان لە عەلوەكان دادەگرن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ  وەزیری ناوخۆ دانراوە سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان.

 

Back to top button