سەركردەیەكی باكوری كوردستان: پەكەكە لەباكور ئیفلاسی كردووە

خواكوڕك
 
محمەد ئەمین كارداش سەركردەیەكی باكوری كوردستان، رایدەگەێنێت، هاووڵاتییانی تورکیا لە دژی پەکەکە بە ئاڵای گەورەی تورکیاوە خۆپیشاندان دەکەن و ”وەک دیارە ئیدی لایەنگرانی پەکەکە یان بێدەنگی ھەڵدەبژێرن یاخود وزە و توانای جارانیان نەماوە”.
 
سەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان_توركیا، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەرچەندە کورسیی زۆری بە دەستهێنا و ئەو حزبە لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا هۆشداریی دەدا لەوەی ئەگەر دەنگی پێ نەدەن، ئەوا ”شەڕ هەڵدەگیرسێت“، بەڵام ”ھەنگاوی پێویستی نەناوە لە پێناو داواکارییەکانی کورد“ و گەلی کوردستانی باکووریش ”بەجۆرێک لە جۆرەکان“ لە هەڵبژاردنی دووەمەوە هەدەپەی سزا دا.
 
هەروەها محمەد ئەمین كارداش دەلێت ”بە فەرمی هەوڵی کردەوەی خۆکوژی دا و ھەدەپەش لەدژی ئەمە نەوەستایەوە، ”لە ئاکامدا شارەکان لەجموجۆڵ کەوتن، گەنجەکانیان رەوانەی مەرگ کرد. ئەو شوێنانەیان پێکا کە شوێنی مێژوویی کورد و داب ونەریتی کوردان بوون”.
 
لە كۆتایش دا دەلێت: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵەیەکی مێژوویی کرد.
 
Back to top button