ئه‌نجامی پشكنینی 50 كه‌سی راگه‌یه‌ندرا كه‌ سه‌ردانی دكتۆره‌كه‌یان كردبوو

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌نجامی پشكنینی 50 كه‌سی راگه‌یاند كه‌ سه‌ردانی ئه‌و پزیشكه‌یان كردبوو كه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌.

دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه‌ 50 كه‌س له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌ تووشبووه‌كه‌ی هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یان كردبوو، پشكنینیان بۆ كراوه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان نێگه‌تیڤ بووه‌ و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌بوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ هه‌ینی، پزیشكێك له‌هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو‌ كه‌ ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ سه‌ردانی نۆڕینگه‌ پزیشكه‌یان كردووه‌، پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.

تا ئێستا ژماره‌ی توشبوان له‌ پارێزگای هه‌ولێر هه‌شت كه‌سه‌ و هیچ كه‌سێك به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

 

 

 

Back to top button