حكومه‌تی هه‌رێم لینكێكی تایبه‌ت به زانیاری و هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنای بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه
حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا به‌شێکی تایبەت بە زانیاری سەبارەت بە ڤایرۆرسی كۆرۆنا به سێ زمان كردۆته‌وه، كه سەرجەم رێکارەکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسه و هه‌واڵه‌كان و سەرجەم بڕیارەکانی تایبه‌ت به‌و په‌تایه‌ی تێدایە.
ئه‌م به‌شه نوێیه‌ی ماڵپه‌ڕی حكومه‌ت كه ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی (https://gov.krd/coronavirus/) ، سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیه و، هاوكات کارئاسانیهكی تری حكومه‌ته بۆ هاووڵاتیان. بۆیه با هه‌موومان سه‌ردانی بكه‌ین و زانیاری و هه‌واڵه فه‌رمی و دروسته‌كانی تیا بخوێنینه‌وه.