ئه‌و هه‌واڵه‌ی جیهان چاوه‌رێی ده‌كرد روویدا بە (125) ساڵ زیندانیکردن سزادران
سێ تۆمه‌تباری داواكراوی ئه‌و رووداوه‌ی تیایدا گیانله‌ده‌ستدانی (ئایلان كوردی) لێكهوتهوه، له ئادانا ده‌ستگیركران و ههریەکێکیان به (125) ساڵ زیندانی سزا دران.
ئەو سێ کەسە، تۆمه‌تباری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و بهلهمهبوون، کە لە ساڵى (2015)دا كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی سووری هه‌ڵگرتبوو کە به‌نیازبوون به‌رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، یەکێک لە سەرنشینەکانیش ئایلان کوردى بوو.
دوای گرتنەبەرى رێكارە یاساییەکان و دادگایى کردنیان بە تاوانى ئەگەرى کوشتنى بە ئەنقەستى پێنج کەس، هەریەکە لەو سێ تۆمەتبارە بە (125) ساڵ زیندانیکردن سزادران.
چیرۆکى گیانلەدەستدانى (ئایلان کوردى) لە بەروارى (2/9/2015) کە منداڵێکى تەمەن سێ ساڵى کوردى رۆژئاواى کوردستان بوو، لەسەر ئاستى جیهان کاردانەوەى لێکەوتەوە.