هاتووچۆی هەولێر پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

لەو پەیامەدا کە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاراستەی هاوڵاتیانی پایتەختی کردووە ، داوا دەکات هەموو هاووڵاتیان لە هەولێر پێویستە ڕەچاوی رێنمەییەکان بکەن ، لە ئەگەری پابەند نەبووندا سزایان بۆ دیاری دەکرێت .

 

هاتووچۆی هەولێر باس لە وەدەکات ، قەدەغەی هاتووچۆ بە پێی یاسا ئۆتۆمبێلیش دەگرێتەوە ، لە ئەگەری سەرپێچی خاوەن ئۆتۆمبێل لە نێوان رۆژێک تا شەش مانگ دەکرێت سزای بەند کردنی بەسەردا بسەپێت و ئۆتۆمبێلەکەشی لە پارکینگ دەخەوێندرێت .

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

لەبەر بەرژەوەندی گشتی وبەمەبەستی پاراستنی گیان وژیانی هاولاتیان حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندوە کەلەکاتژمێر12ی شەوەوە چۆتە بواری جێ بەجێکردن وەسوپاس بۆخوا تاکو ئێستا قەدەغەکردنەکە زۆر بەباشی دەروات وەهیچ حالەتێکی دەرچون لەفەرمانەکە تۆمار نەکراوە کەشایانی باس بێت وەئێمەلێرەوە داوای پابەندی زیاتریش لەهاولاتیان دەکەین  بۆ ئەوەی پارێزراو تر بن وە هەروەهالەبەر ئەوەی حەز ناکەین  لەم بارودۆخە ناسکەدا کەس توشی سزادان بکەین کەبەپێ ی یاسای سزادانی عیراقیش هەر کەسێک پابەندی فەرمانەکانی دەرچو لەسەرو خۆی  یان لەفەرمانگەبالایەکانی حکومەت نەبێت سزا دەدرێت بەبەندکردن بۆماوەی نێوان رۆژێک تاکو6 مانگ یان پێبژاردن  وەهەرەوها دەست بەسەر ئوتومبیلەکەشی دادەگیرێت کە ئەمە لەمادەی 240 داهاتوە بۆیە داوا لەهەموو هاولاتیان دەکەین کە لە ئاستی بەرپرسیاری بن پابەندی قەدەغەی هاتووچۆو رێنماییە تەندروستیەکانیش بن.

 

لەخودای گەورەش داواکارین کە هەرێمەکەمان هەمو جیهان بپارێزێت لەم بەلایە گەورەیە.

Back to top button