قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆرچەند بڕیارێکی گرینگ دەردەکات
غەفور ئەحمەد قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە تایبەت کرابوو بۆ خۆپاراستن لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا چەند بڕیارێکی ئاراستەی هاوڵاتیان و گەشتیاران کرد .
عەفور ئەحمەد ڕایگەیاند ، بە داوای لێبوردنەوە لە گەشتیاران لە سەر بڕیاری گشتی دامودەزگاکانی حکومەت رووکردنە هەموو شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای مێرگەسۆر قەدەغە کراوە .
هاوکات هاتووچۆی نێوان قەزا و ناحیەو گوند و خزم و کەس و کار دەبێت کەم بکرێتەوە .
هێنان و فرۆشتنی سەوزەواتی بەهاری وەک گژ و گیای خۆڕسکی کوێستانەکانیش وەدەغەیە و رێگەی بازرگانی پێنادرێت .