روونکردنەوەیەک لە لایەن وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە
ئەحمەد عەبدولڕەحمان گوتوبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامی دابەشکردنی مووچە لە چوار چێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا دەڵێت ، ناتوانین بە خشتەی پێشوو لە دابەشکردنی مووچەکان بەردەوام بین .
ئەحمەد گووتی ڕەنگە چەند رۆژێک دواکەوتنی هەبێت بەڵام بەردەوام دەبێن .
دهقی روونكردنهوهكه:
“ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بابەت: دابەشکردنی موچە بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. بەھیوای تەندروستی ھەموو لایەک.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری”