ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “لە رۆژانی ڕابردوودا، سایتی نیقاش هەواڵێکی ناراست و ناتەواوی لە بارەی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک بە ناوی(ئەحمەد حسێن عەبدولرەحمان محەمەد ئەلعزی) بڵاوکردەوە، دوای ئەمەش چەند کەناڵ و دەزگای راگەیاندنی لۆکاڵی چەواشەکارانە ئەم هەواڵەیان بە شێوەی جیاجیا بڵاوکردەوە”.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 29/12/2016 نوسینگه‌ی جێگری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “بۆ گشت لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەم تیرۆریستە، برای تیرۆریستی داواکراو (محەمەد حسێن ئەلعزی) ناسراو بە (حەمادی)یە، کە ئێستا لە سنووری حەوێجەیە”.
ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌:

ڕوونکردنەوەیەک لە سەر هەواڵێکی ناڕاستی سایتی نیقاش
لە رۆژانی ڕابردوودا، سایتی نیقاش هەواڵێکی ناراست و ناتەواوی لە بارەی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک بە ناوی(ئەحمەد حسێن عەبدولرەحمان محەمەد ئەلعزی) بڵاوکردەوە، دوای ئەمەش چەند کەناڵ و دەزگای راگەیاندنی لۆکاڵی چەواشەکارانە ئەم هەواڵەیان بە شێوەی جیاجیا بڵاوکردەوە.

سایتی نیقاش بە بێ بەدواداچوون و پرس کردن بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە، گەرنا بە ئاسانی بۆیان دەردەکەوت، کە ئەم تیرۆریستە بۆچی دوو جار هەواڵی دەستگیرکردنی بڵاو کراوەتەوە.
بۆ گشت لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەم تیرۆریستە، برای تیرۆریستی داواکراو (محەمەد حسێن ئەلعزی) ناسراو بە (حەمادی)یە، کە ئێستا لە سنووری حەوێجەیە.

مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٤ ، تیرۆریست (ئەحمەد حسێن ئەلعزی) لە پرۆسەی پشکنینی خانووی براکەیدا، کە ڕایکردبوو بە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیر و ڕادەستی دادگا کرا و پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کرایەوە، ناوبراو ماوەیەک لە زیندانی تەسفیراتی كه‌ركووك بەند بووە، دواتر گواستراوەتەوە بەندیخانەیەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی و دوای چوار مانگ دووبارە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی تەسفیراتی كه‌ركووك، بەڵام بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی كه‌ركووك بە ژمارە ٢٢٣ج لە ٥/٧/٢٠١٥ بە بیانووی ئەوەی چەک و تەقەمەنییەکان هی براکەی بووە ئازاد کرا، کەچی ناوبراو دووبارە پەیوەندیی بە براکەی، تیرۆریست (حەمادی) کردەوە و ئەوە بوو لە ٢٥/١٠/٢٠١٦ لە حەی عەسکەریی شاری كه‌ركووك لە پەیوەندی بە هێرشەکەی كه‌ركووكەوە دووبارە دەستگیر کرا و دانپیانانەکانیشی دواتر بلاوکرانەوە.

بۆ هەموو لایەکی دووبارە دەکەینەوە کە کێشەیەکی سەرەکیی دەزگا ئەمنییەکانی شاری كه‌ركووك ئەوە بووە، کە هەمیشە تاوانباران و تیرۆریستان بە بیانووی جیاجیا بە ئاسانی ئازاد دەکرێن و بە دەیان نموونە هەن، کە ئازادکراوەکان دووبارە پەیوەندییان بە تیرۆریستان کردۆتەوە. هێزەکانی ئاسایش بە خوێنی خۆیان ئاسایشی هەرێمی کوردستان و كه‌ركووكیان پاراستووە و کارێکی ناشایست و ناڕەوایە لە میانەی ململانێ سیاسییەکاندا هەوڵی دروستکردنی تۆمەتی نابەجێ بۆ هێزەکانمان بدرێت.

نووسینگەی جێگری سەرۆکی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٩/١٢/٢٠١٦

 

15750191_1850583651819881_1067539449_n 15782317_1850583645153215_854394992_n 15782358_1850583658486547_812633801_n 15800852_1850583665153213_148777165_n 15801313_1850583655153214_1273656338_n 15801435_1850583648486548_1518793312_n 15801542_1850583661819880_2024576778_n

Back to top button