بەوێـنە .. ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە نێو سییەکانی مرۆڤ بەم شێوەیە خۆی دەردەخات .
ماڵپەڕێکی شارەزا لە وێنەی تیشکی پزیشکی ، کۆمەڵە وێنەیەکی بڵاوکردەوە بۆ سییەکانی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنـا .
نیشانەکانی نەخۆشی لە وێنەی تیشکی لێکچوونێکی زۆری ئاشکرا کرد نێوان کوفیـد – 19و ڤایرۆسی سارس کە ساڵی 2003 لـە ووڵاتی چین سەری هەڵـدا .
وێنەی تیشکەکان بوونی پەڵە لە سییەکان ئاشکرا کرد و ئەم پەڵانە نیشانەی تووشبونە بە ڤایرۆسەکە .
هەروەها ماڵپەڕەکە ئاماژەی دا ئەو تیشکە موغناتیسییەی کە بۆ ئافرەتێکی تەمەن 54 ساڵ ئەنجام درا دیاری خست ڕەنگی پەڵەکان سپیـە و ئەمەش وای کرد پزیشکان دڵنیـابـن کە ئەم جۆرە پەڵەیـە لە ڕاستی دا بەرچەستەکردنی کۆرۆنـایە لە نێو سیەکاندا