نوێترین ئاماری فەرمی سەبارەت بە کۆرۆنا لە ئێراندا

 

611کەس گیانیان لە دەست داوەو دوازدەهەزار و 729 کەسیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19 ن

 

کیانووش جەهانپوور ، گوتوبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان نوێترین ئاماریسەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا بڵاو کردەوە .

 

 

جەهانپوور گووتی بە پێی پشکنینی تاقیگە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەزارو 365 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون کە ناسراوە بە ( کۆڤید 19 ) واتە بە گشتی لە ئیستادا تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا گەیشتۆتە دوازدەهەزارو 729 کەس .

 

هاوکات باس لەوە دەکات لە 24 کاتژمێری ڕابدوودا 97 کەس گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی مردووەکان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 611 کەس .

 

بەڵام گووتیشی چوارهەزارو 339 کەسیش چارەسەر کراون و گەڕاونەتەوە مالەکانیان .

Back to top button