زیاتر لە 3600 کەس لە ئاڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

بە پێی ئامارە فەرمەییەکانی حکومەتی ئاڵمانیا ، تا دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە تووشبوونی 3600 کە س بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە پشتڕاست کراوەتەوە .

 

ئەیالەتی  ( نوور دراین ڤۆست ڤاڵن ) بە یەک هەزارو 636 تووشبوو زۆرترین ڕێژەی بۆخۆی تەرخان کردووە ، ئەو ویلایەتەی ئاڵمانیا بە 18 ملیۆن حەشیمەتەوە شەشەمین هێزی ئابووری ئەورووپایە .

 

ئەیالەتی باییرن ، بە ئاماری 681 کەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، دووەم ناوچەیە کە ڕێژەی بەرزبوونەوەی کۆرۆنی تێدا تۆمار کراوە .

 

تا ئیستا لە ئاڵمانیا 8 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گیانیان لە دەست داوە

Back to top button