ڤیدیۆ ، وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە وتارێکی تایبەتدا سەبارەت بە چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەی ڤایرۆسە پەیاتی کۆرۆنا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ تێپەراندی ئەو دۆخە سەختە پیویستە هاوکار و پاڵپشتی یەکتر بین .
هاوکات سوپاسی خۆی ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات کە ڕەچاوی رێنماییەکانی حکومەت و وەزارەی تەندروستی و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان کردووە .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خاڵێکی گرینگدا ، روو لە خاوەن موڵکەکان دەکات وەک ئەرکێکی نشتیمانی بارودۆخەکە هەڵسەنگێنن و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی کرێچی لە بەر چاو بگرن بۆئەوەی هەموومان پێکەوە تەحەمولی زیانەکان بکەیین و تەنیا نەبێتە بارگرانی بەسەر کرێچییەکان و هەژارانەوە .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێک لە وتارەکەیدا با س لە بەرپرسیارەتی حکومەت و تاکەکانی کۆمەڵگا دەکات و پەی وایە وەک حکومەت بە رپرسیارە لە پاراستنی هاووڵاتیان ، ئەوانیش بەرپرسیارن لە بەرانبەر پاراستنی خۆیان و کەس وکارو ناسیاوەکانیادا ، هاوکات ئەرکێکی قورس لە سەر شانی حکومەت کەم دەبێتەوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانێت تووشبووان بەو ڤایرسە کوشەندەیە لەو پەتایە ڕزگار بکات .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر وەها دەڵیت خۆتان ئاگادارن کە پیشتر لە زۆر وڵاتی پێشکەوتوو ڕەچاوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان کردۆتەوە ، بەردەوامیش دەبین و چاوەڕوانیمان لە هاووڵاتیانی تێگەیشتوو پیگەیشتووی خۆشمان هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی هاوکارمان بن .