ئیتالیا. چاره‌سه‌ری كۆرۆنامان دۆزیه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بوه‌وه له وڵاتانی ئه‌ورووپا ئیتالیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووش بوو ته‌نانه‌ت گیان له ده‌ستدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسرا و به كۆڤید 19ـی تێدا تۆمار كراوه، ئیتالیا پاش دوو هه‌فته له شه‌ڕی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر دوو نه‌خۆش تاقی كراوه‌ته‌وه چاك بوونه‌ته‌وه،
پاولۆ ئاسچیێرتۆ،پرۆفیسۆر لە پەیمانگای پاسکالێ لە ناپۆلی باشووری ئیتالیا، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیتالیا (ئانسا)ی رایگەیاند،له ئێستادا تیمێكی پزیشكی سه‌ر به په‌یمانگاكه‌یان گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ره‌یه‌ك بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به توندی په‌تاكه‌یان گرتووه‌و دۆخیان جێگیر نیه، توانراوه دوو له نه‌خۆشه‌كان به هۆی ئه‌و ده‌رمانه له ماوه‌ی 24 كاتژمێر چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و پرۆفیسۆره راشیگەیاند، ئەو چارەسەرییە یان دەرمانەی دۆزیویانەتەوە (Tocilizumab)، دژە هەوکردنی سیەکانی کۆڤید-١٩یە، لە شاری ناپۆلی لەسەر دوو نەخۆش تاقیکراوەتەوە و چاکبوونەتەوە، دوای پێدانی چارەسەرییەکە بە ماوەی ٢٤ کاتژمێر راستەوخۆ کاریگەری هەبووە و تەندروستی هەردوو نەخۆشەکە بەرەو باشتر چووە.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگاكه توانی ئه‌و چاره‌سه‌ریه بدۆزێته‌وه، له ئێستادا چاره‌سه‌ری كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی پاسکالێ لە ناپۆلی، لە نەخۆشخانەکانی بێرگەمۆ، میلانۆ و فانۆ کە زۆرترین تووشبوو بەڤایرۆسی کرۆنایان تێدا تۆمارکراوە، بەکاردەهێندرێت.
پاش راگه‌یاندنی دروستكردنی ده‌رمانی دژه كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری چه‌ند سێناتۆرانی سێناتی ئیتاڵی پشتگیری و دەستخۆشی خۆیان بەو تیمە پزیشکییە راگەیاند، کە بەو دەستپێشخەری و داهێنانە، زیاتر نزیکمان دەخاتەوە لە رێگری تەشەنەی زیاتر و کۆتاییهێنان بەم ڤایرۆسە نوێیە.