تره‌مپ پشكنینی كۆرۆنام ئه‌نجامدا هێشتان ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه، ئه‌مریكا به هۆی كۆرۆنا باری له ناكاوی راگه‌یاند دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پشكنین بۆ زیاتر بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ین، هاوكات ئه‌مرۆ تره‌مپ رایگه‌یاند كه پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە و هێشتا ئەنجامەكەی دەرنەچووە.
دۆنالد ترەمپ سه‌رۆكی ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه وڵاتەكەی بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێی راگرانی گەشتە ئاسمانییەكانی بەریتانیا و ئیرلەندا دەكەن دوای ئەوەی پێشتر گەشتەكانی ئەوروپا راگیرابوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند : شەوی رابردوو پشكنینم بۆ كراوە، هێشتا ئەنجامەكە دەرنەچووە و چاوەڕێین.
هاوكات سەرۆكی ئەمریكا كە باری لە ناكاوی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند ئاشكرایكرد كە دەستدەكەن بە دابەشكردنی ملیۆنان دەمامك بەسەر هاوڵاتیاندا و چەندین رێكاری دیكەش دەگرنە بەر.