لە رۆژی نەورۆز هەموو سەیرانگەیەك قەدەغەكرا
لەچوارچێوەی گرتنی رێوشێنی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم سەیرانگەكانی قەدەغەكرد”.
لەبەرامبەر ئەوكەسانەی كە دەچنە دەرەوە بۆ سەیرانگە و گەشت لەچوارچێوەی رێنمایە یاساییەكان رووبەرووی یاسا دەبێتەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر باری نائاسایی لە هەولێر و سلێمانی راگەیاندووە و بریاری داوە هیچ كەس بۆی نیە بچێتە دەرەوە، سەرچاوەكانی باس لەوە دەكەن ئەگەری هەیە باری نائاسایی لە هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبێت”.