دەنگی یەكەم حاڵەتی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدهۆك تۆمار كرا بڵاو كراوەتەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، دەنگۆی تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك تۆمار كراوە بلاو كراوەتەوە “.
سەرچاوەیەك ئاشكرا كردووە كە ئەو دەنگۆیە لەلایان وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا پشتراست نەكراوەتەوە بەڵام دەنگۆی تۆمار كردنی یەكەم حالەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە لە تۆرەكان بڵاو كراوەتەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 30 حاڵەت بەگشتی تۆمار كراوە، یەك كەس چاك بۆتەوە، یەكێكی ترش گیانی لەدەست داوە و لە ئێستادا 28 حاڵەتی تۆماركراو بە فەرمی راگەیاندراوە”.
بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە دهۆک تووشی کۆرۆنا نەبووە و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوەدەکرێت دوورە لە راستییەوە.