ئاگاداری نامه‌یه‌ك له‌ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان

سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ئاگادارای نامه‌یه‌كی له‌ باره‌ی پێدانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان له‌ لایه‌ن ده‌رمانخانه‌كانه‌وه‌ به‌ هاووڵاتیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ۱۹) بە پێچەوانەوە گەر بە بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت.

سه‌ندیكای پزیشكان راشیده‌گه‌یێنێت داوا دەکەین، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراینەوە، کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.

ده‌قی ئاگاداری نامه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان

هاوڵاتیانی خۆشەویست:
سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ۱۹) بە پێچەوانەوە گەر بە بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت. بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.
بۆیە داوا دەکەین، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراینەوە، کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.
با هەموومان، پشتیوانی یەك بین و بەشێوەیەکی زانستی خۆپارێز بین و دژی ئەم پەتایە بجەنگین.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان

Back to top button