وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووش بوونی 5 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند حاله‌تێكی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركران، تا ئێستاش 8 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ عێراق گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق تووش بوونی پێنج كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند به‌مه‌ش ژماره‌ی تووش بوانی كۆرۆنا له‌ عێراق ده‌گاته‌ 110 تووش بوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاوی كرۆدته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ پێنج كه‌س وه‌ك هه‌لگری كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كراون، ئه‌وانه‌ش سێ کەس لە بەغدا، کەسێک لە زیقار و کەسێکی دیکە لە کەربەلا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون بۆ 110 کەس بەرزبووەتەوە. 26 کەسیان چاکبوونەتەوە و 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Back to top button