مه‌رزی په‌رویزخان بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر داخرا

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێككارێكی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی رابردوو گرته‌ به‌ر، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سنورداركردنی هاتووچۆی نێو مه‌رزه‌كان ئه‌مڕۆ بڕیاریدا كه‌ مه‌رزی نێوده‌وله‌تی په‌رویزخان دابخرێت.

مه‌رزی نێوده‌وله‌تی په‌رویزخان له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی پێدچوونه‌وه‌ به‌ كاره‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان و توندكردنی رێككاره‌كانی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر مه‌رزه‌كه‌ داده‌خرێت و هیچ جموجۆلێكی تێدا ئه‌نجام نادرێت.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای  ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای گفتوگۆو ڕاوێژ لەنێوان سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و هەریەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و ئیدارەی گەرمیان، ئەم بڕیارە درا.

بە پێی راگەیەندراوەكەی مەرزی پەروێزخان، ئامانج لە بڕیارەكە توندوتۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزییە بەرامبەر بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

Back to top button