داواكاری گشتی:هه‌ر هاووڵاتیه‌ك به قاچاغ هاتۆته هه‌رێم خۆیان به تیمه ته‌ندروستیه‌كان نه‌ناسێنن بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی دەدەرێنە دادگا

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به مه‌به‌ستی رێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستانحكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ئێران بوونه پێویسته سه‌رجه‌میان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له ژێر چاودێری پزیشكی بن و كه‌ره‌نتینه بكرێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئاماده‌نه‌بوون بچنه كه‌ره‌نیتنه‌وه بۆیه به قاچاغی سنوره‌كانی نێوان ئێران عێراقین بڕیوه، داواكاری گشتیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه وه‌ك تاوانبار مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
لە راگەیەنراوێكدا داواكاری گشتیی رایگه‌یاندووه، “هەر هاوڵاتیەك لە وڵاتی ئێران گەڕابێتەوە و خۆی نەناساندبێت بە تیمە تەندروستیەكان بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە رێگەی نشینگەوە لەبەر دەستماندایە لە داهاتووودا بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی دەدەرێتە دادگا”.
راگه‌یێندراوه‌كه‌ی داواكاری گشتی دوای ئه‌وه‌هات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان بە قاچاخ لە ئێران گەڕاونەتەوە و تا ئێستاش خۆیان بە تیمە تەندروستیەكان نەناساندووە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان بەو هۆیەوە مەترسی ئەوە لە ئارادایە كە بەشێكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن و ببنە هۆی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە.