بەرپرس لقی پارتی: داعش پیلانێكی نوێی لە دژی كەركووك هەیە

خواكوڕك
دەزگا هەوالگریەكان رایدەگەیەنن نزیك بە مانگێكە داعش لە سنوری قەزای حەویجە كەوتۆتە جولەو خۆخڕكردنەوە, كە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشیان هەیە, بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی دیموكراتیی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، زانیاریی هەواڵگری هەیە كە داعش لەسەری ساڵ جووڵەیەك دەكات، چونكە ئەوان لە بۆنە و یادەكاندا خۆیان بۆ هێرش ئامادە دەكەن.

بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی دیموكراتیی كوردستان محەمەد كەمال بەمالپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: “زانیاریی هەواڵگری لەناو خەڵك بڵاو بووەتەوە كە داعش لە جەژنی سەری ساڵدا، پیلانێكیان بە دەستەوەیە, چونكە ڕێكخراوی توندڕەوی داعش فێری ئەوەیە بۆنەكان بقۆزێتەوە. گوتیشی: “هەندێك لە زانیارییە هەواڵگرییەكان چوونەتە نێو خەڵكەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پێشمەرگە لە ئامادەباشی دایە لە كەركووك، چونكە بەرەیە بەرانبەر بە داعش و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێكی داعش”.
ئەو بەر پرسەی پارتی لەكەركوك دەشڵێت:” ماوەیەكە لە شارۆچكەی حەویجە، ڕێكخراوی توندڕەوی داعش دەستی بە جووڵە كردووە, هاوكات پێشتر پێشتر عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕای گەیاندبوو كە زانیارییان هەیە، ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە دەوروبەری حەویجە هێز بۆ هێرشكردنە سەر كەركووك كۆدەكاتەوە.

Back to top button