هاوپه‌یمانان به‌ هۆی هێڕشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێ سه‌ربازمان بریندار بوون

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌ كاتیۆشا  هێڕشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكای دژ به‌ داعش تێدا جێگیركراوه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هاوپه‌یمانان بریندار بوون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌هۆی هێڕشه‌كه‌ 3 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان بریندار بوونه‌.


 فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سێ سەربازیان بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی رۆژی شەممەی سەر سەربازگەی تاجی لەباكوری بەغداد برینداربون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیەك كارمەندی هێزی بەرگری ئاسمانی عیراق برینداربون كە برینی هەندێكیان سەختە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەڕاگەیەنراوەكەیدا جەختیانكردۆتەوە هەمو ڕێگەیەك لەبەرامبەر ئەنجامدەرانی  ئەو كردەوەیە دەگرنەبەر.
رۆژی شەممە ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە، چەندین موشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی تاجی كراون و بە هۆیەوە دوو سەربازی سوپا برینداربوون.

Back to top button