پارێزگای هەولێر سزای شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر ئاشكرا كرد

لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند”بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت

دەقی راگەیاندراوەكە…

 

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر
ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ ۷ ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.
بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
Back to top button