راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی NRT ده‌داته‌وه
خواكوڕك
راپرسیه‌كی مالپه‌ڕی NRT له‌باره‌ی خراپترین وه‌زاره‌تی ساڵی 2016، ده‌بێته جێگه‌ی پرسیاری میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “دانانی ئەو جۆرە پرسیارە و دانانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە یەکەم ئیختیاری راپرسیەکە، جێگەی پرسیارە”.
مالپه‌ڕی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌بابه‌تێك دا گومانه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م راپرسیه ده‌خاته‌ڕووی رایده‌گه‌ینێت، “ئەو ململانێیە سیاسیەى کە لە کوردستان هەیە، کاریگەرى بەسەر ویژدان و هاوسەنگى مرۆڤەکانەوە داناوە و مادام وەزارەتى کشتوکاڵ وەزیرەکەى کۆمەڵى ئیسلامیە، لایەنەکانى تر وەکو تۆڵەکردنەوەیەک دەنگیان داوە وەکو وەزارەتێکى خراپى 2016”.
به‌پێی بۆچوونی نوسه‌ری بابه‌ته‌كه كه‌له‌لایه‌ن رێبوار حسێنه‌وه نوسراوه، پێده‌چێ لایه‌نێكی سیاسی كه ئێستا له حكومه‌ت ده‌ركراوه له‌پشت دارشتنی راپرسیه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه بێت و بیه‌وێت له تۆڵه‌ی خزمه‌ته‌كانی وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ به‌مشێوه‌یه تۆڵه له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكاته‌وه.