بەم پێنج خواردنە ، شەرەكەت لەگەڵ كۆرۆنا ببەرەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە ، هەرچەندە ئاماری چاكبوونەوەی چەند هێندەی مردنە ، بەڵام هێشتا بە ڤایرۆسێكی بكوژ ناوی دەهێنن، ئەوەی لێرە مەبەستە خواردنی پێنج جۆری خواردنە بۆ ئەوەی لایەنی بەرگریت زیاد بێت و رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە.

– میوە ، خواردنی ئەو میوانەی ڤیتامین (سی)ـیان تێدایە.

– شۆربای مریشك لەو باشترین خواردنانەیە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ڤایرۆسەكان چونكە هاوكاری لووت دەكات و كۆتایی بە كێشەكانی قورگ و سییەكان بهێنێت.

– فستقی سودانی یان عەلی بابا ، لەو خواردنە گرنگانەن دەتوانن رێژەی چەوری سوودبەخش زیاد بكەن و زاڵبن بەسەر ڤایرۆسەكان.

– ماستی زوبادی ، یەكێكە لەو خواردنانەی نایابە بۆ كوشتنی ڤایرۆسەكان و لایەنی بەرگری زۆر بەهێز دەكات

– سیر ، لە باشترین و چاكترین ئەو خواردنانەیە دەتوانێت بە بكوژی ڤایرۆسەكان ناوی بهێنرێت.

Back to top button