ژمارەی توشبوون بەكۆرۆنا لەتوركیا بەرزبوەوە

وەزیری تەندروستی تورکیا رایدەگەیەنێت، هاووڵاتییەک کە هەفتەی پێشوو لە عومرە گەڕابوەوە، دوای پشکنین دەرکەوت، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

فاهرەتین کۆجا لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سەردانی تورکیا دەکەن دەبێت کەرەنتین بکرێن چونکە پشکنینی پلەی گەرمی مانای ئەوە نییە کەسەکە ڤایرۆسەکەی نییە.

کۆجا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، سەردان و گەشتەکانیان و قەرەباڵغی دروستکردن رابگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەم کەسەوە، ژمارەی تووشبوان لە تورکیا بۆ شەش حاڵەت بەرزبووەوە.

بەوتەی وەزیری تەندروستی توركیا، وەک گرتنەبەری رێکاری نوێش، بۆنە و ئاهەنگەکانی مانگی ئازار ناگێڕدرێن و قوتابخانەکان دادەخرێن.

 

Back to top button