ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرچوو

 

ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا کرا.

پزیشكی كۆشكی سپی سەبارەت بە ئەنجامی پشكنینەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند ئەنجامەكەی دەرچووە و نێگەتیڤە واتا پاكە و تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە.

شون کونلی پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ، بڕیاریداوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکات.

کونلی وتی، بەپێی ئەنجامی پشکنینەنەکە سەرۆکی وڵات هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.

هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل و شاندەکەیدا کۆبووەوە، دواتر دەرکەوت چوار کەس لە شاندەکەی بەڕازیل هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

هاوكات رۆژی هەینيش باری لە ناكاوی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند ئاشكرایكرد كە دەستدەكەن بە دابەشكردنی ملیۆنان دەمامك بەسەر هاوڵاتیاندا و ملیۆنان پشكنین ئەنجام دەدەن بۆ هاووڵاتیان.

 

Back to top button