هاوسەری سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا تووشی کۆرۆنا بووە

نووسینگەی پیدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماریا بێگۆنا گۆمێز فێرناندزی هاوسەری سەرۆك وەزیران پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بارئ تەندروستی سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی باشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

شەوی رابردوو بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆ ماوەی 15 رۆژ باری نائاسایی راگەیاند.

تاکو ئێستا لە ئیسپانیا 193 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی شەش هەزار و 400 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

Back to top button