كەشناسی: رەوشی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له‌كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران نییه.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه‌ 16/3/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له‌ كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ هه‌یه‌.

 

 

Back to top button