وه‌زیری ناوخۆ: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سودی زۆری هه‌بووه و ره‌نگه به ئاسانكاریهوه بۆ هاووڵاتیان درێژ بكرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوو چۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات ناوه‌خۆی هه‌ریه‌كه له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یاند وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندوه كه ره‌نگه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه درێژ بكرێـته‌وه.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ رایگه‌یاندووه كه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێنوێنی تازه له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ له رێگای به یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكرێت و به هاووڵاتیان بگه‌یێندرێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ “كارێكی باش بووە” و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بووە و “بێگومان خەڵكی كوردستان سوودیان لەم بڕیارە بینیوە بۆیه ڕەنگە ماوەی قەدەغەكردنی ھاتوچۆ بە شێوەیەكی ئاسانكاری درێژ بكەینەوە، بۆ ئەوەی ھاوڵاتییان ڕووبەڕووی ھیچ گرفتێكی دیاریكراو نەبنەوە”.