قومارخانەكانی سلێمانی لەسەرووی رێنمایەكانە
بەهۆی بەرپرسانی یەكێتی و گوێنەدان بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا قومارخانەكانی سلێمانی جمەیان دێت، خەڵكی سەرجەم شارەكانیش لەوێدا هەن و بەرپرسانی یەكێتی كە خاوەنی ئەو قومارخانانە گوتوویانە لەسەروی هەموو شتێكە و داناخرێت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لە میوانخانەكانی سلێمانی تا ئێستا قومارخانەكانی بەشێوەیەكی ئاشكرا و قەرەباڵغیەكی زۆر كراوەن و خەڵكی سەرجەم شارەكانیش لەوێدا هەن، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكان بۆ سەرجەم شارەكان لەوێدا هەیە”.
سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك باس لەوە دەكات كە هوتێل سلێمانی و پاڵاس هوتێل و باغان هوتێل و راپەرین هوتێل و هۆتێلێكیش لە دۆكان جمەیان دێت لە خەڵك و تا ئێستا دانەخراون”.