لەرێگای ئۆنڵاینەوە سەنتەری نەشتەرگەری دڵ لەهەولێر لەسەر خەت دەبێت لەگەڵتان

بەگوێرەی  نووسراوێك كە بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك نێردراوە، سەنتەری نەشتەرگەری دڵ لە هەولێر لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە” لە دەستپێشخەریەکی مرۆڤ دۆستانە و بۆ یارمەتی دانی هاونیشتیمانیان لە کاتی پێویست بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی دڵیـان هەیە و لەبەر ئەوەی بەشی ڕاوێـژکاری لە پشوو دان تـا دوای نەورۆز و کلینیکی زۆربەی دکتۆرەکان داخراون

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بـۆیە ژمارەیەك پزیشکی بەڕێــز لە سەنتەری نەشتەرگەری دڵ هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی مۆبـایلی ئـۆنڵایـن ( 07519032534 ) و هێڵەکەیان کراوە دەبیت لە کات ژمێر 8 ی بەیانی تـا 1 ی نیوەڕۆ و لە کات ژمێر 5 ی ئێوارە تـا 8 ی شەو بۆ هاوکاری هاونیشتیمانیان و ڕێنمایی کردنیان لەهەر ئـەگەرێك تـا پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبیت ،

 

دەقی راگەیاندراوەكە..

پـزیشکانی سەنتەری نەشتەرگەری دڵ لە ڕێ ژمارەی ئـۆنڵایـنـەوە خۆبەخشانە کار دەکەن
لە دەستپێشخەریەکی مرۆڤ دۆستانە و بۆ یارمەتی دانی هاونیشتیمانیان لە کاتی پێویست بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی دڵیـان هەیە و لەبەر ئەوەی بەشی ڕاوێـژکاری لە پشوو دان تـا دوای نەورۆز و کلینیکی زۆربەی دکتۆرەکان داخراون بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بـۆیە ژمارەیەك پزیشکی بەڕێــز لە سەنتەری نەشتەرگەری دڵ هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی مۆبـایلی ئـۆنڵایـن ( 07519032534 ) و هێڵەکەیان کراوە دەبیت لە کات ژمێر 8 ی بەیانی تـا 1 ی نیوەڕۆ و لە کات ژمێر 5 ی ئێوارە تـا 8 ی شەو بۆ هاوکاری هاونیشتیمانیان و ڕێنمایی کردنیان لەهەر ئـەگەرێك تـا پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبیت ،
Back to top button