پارێزگاری به‌غدا: به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ رۆژ پشووی فه‌رمی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووش بوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته 110 كه‌س و مه‌رتسی زیاتر بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێـ پارێزگای به‌غدا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بكرێته پشووی فه‌رمی.
محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگاری به‌غدا،له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ته‌واوی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا پارێزگاری به‌غدا داوا له دانیشتووانی پارێزگاكه‌ی ده‌كات، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، تا بتوانن كۆنتڕۆلی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه بكه‌ن كه رووی له عێراق كردووه.
پارێ.گاری به‌غداد راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره‌كه زیاره‌تكارانی شیعه بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌و داوای له سه‌رپه‌رشتیارانی كاروانی زیارەتكاران كردووه، كه هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكه‌نه‌وه.