هۆله‌ندا: چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌و رووپا بڵاو بووه‌وه وڵاتی هۆڵه‌ندا یه‌كێكه له وڵاتانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زاناكانی بواری ده‌رمانسازی ئه‌و وڵاته به‌داوی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنادا بگه‌ڕێن، ده‌سته‌ی پزیشكانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه.
د. برێند یان بۆش، لە بەشی زانستە ڤایرۆسەکانی زانکۆی وترێخت بە کەناڵی 1ی هۆڵەندای راگەیاندووە، پاش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمه هه‌ولماندا چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆیه‌كه بدۆزینه‌وه بەبێ وەستان بەردەوام بوون لە توێژینەوەو تاقیکردنەوەکان ب بە گەڕانەوە بۆ سارسی ڤایرۆسی کۆرۆنای ساڵی 2003 و دۆزینەوەی لە یەکچووەکانی ڤایرۆسە کۆنەکە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێیە.
ئه‌و پسپۆره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له رێگای هێنانی دەرمانە کۆنەکە و کارکردن لەسەری تا گەیشتن بەو ئەنجامەی کە لە تاقیکردنەوکەدا دەرکەوتووە، دەرمانەکە وەک گولاج وەردەگیرێت و دەبێتە هۆکاری راگرتنی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستکردنی بەرگری لەش لەدژی ڤایرۆسەکە، بە واتایەکی تر گەر یەکێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت هێندەی ئێستا کاریگەری و مەترسی لەسەر نابێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه لەدوا هەوڵی بەشی زانستە ڤایرۆسەکانی هەردوو زانکۆی وترێخت و بەشی پزیشکی زانکۆی ئێراسموسی رۆتەردام لە هۆڵەندا، دوای توێژینەوەی بەردەوام دەرمانێکیان تاقیکردووەتەوە و توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.