گۆڕان بەتوندی لە دژی پێشنیاری یەكێتی بۆ یەكگرتنەوەیان هاتەدەنگ
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند سەركرەیەكی یەكێـی نیشتمانی كوردستان پێشنیاری یەكگرتنەوەیان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان كرد, پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر یەكگرتنی یەكێتی و گۆڕان ڕخنەی توند لەبەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی دەگرێت و دەڵێت:” ئێوە كە ئامادەی جێبەجیكردنی یەك خاڵی رێكەوتنەكە نەبون چۆن و بەچی دەست بۆ یەكگرتنەوە دەبەن؟”.
بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لە بارەی یەكگرتنی گۆڕان و یەكێتی ڕایگەیاندوە :” بەداخەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هۆكاری سەرەكی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنامەی ١٧ ی ئایاری یەكێتی و گۆران بوو كە ئەو رێككەوتنەی ئەوكات ئومێدی زۆرمان پێ بەخشی و دەلاقەیەكی باش و گونجاو بوو بۆ هاوسەنگ كردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی ئێستا لە كوردستان لەنێوان حزبەكاندا هەیە هەر بەراستیش ناوەرۆكەكەی خاڵی باش و دڵخۆش كەری تێدا بوو ، ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێم و كاراكردنەوەی پارلەمان، باشكردنی دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵك ، دروست كردنی ئیئتیلاف بۆ فراكسیۆنەكان و دانانی سەركردایەتی هاوبەش .
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕاشی دەگەیەنێت:” ئەمانە خاڵە جەوهەریەكانی ریكەوتن و نزیكبونەوەكانی گۆڕان و یەكێتی بون كە جێبەجێ نەكران كەچی ئێستا هەندێ بەڕێزی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی یەكگرتنەوەی گۆران و یەكیتی دەكەن .
بێستون فایەق دەشڵێت:” بەرێزان ئێوە كە ئامادەی جێبەجیكردنی یەك خاڵی رێكەوتنەكە نەبون چۆن و بەچی دەست بۆ یەكگرتنەوە دەبەن ؟ ئێوە كە نەهاتنە پێش بۆ رێك كردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی كە خۆتان بەشێك بون لە دروست كردنی و وا خەریكە بە تەواوی دەچەسپێ ، ئیوە كە خۆتان رێگر بون و نەتان هێشت رێكەوتنەكە هەنگاوەكانی دەستپێكی ببڕێت ئاسان نیە رێگەی یەكگرتن بۆ گۆران و یەكێتی خۆش بكەن .