وەزیری ناوخۆ وردەکاری درێژکردنەوەی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کە تا ٧٢کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وردەکاری درێژکردنەوەکەی راگەیاند و سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه.
رێبه‌ر ئه‌حمەد وەزیری ناوخۆ گوتیشی: له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و واده‌یه درێژ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به روونی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كات و زانیاری ده‌داته هاووڵاتیان.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ران له واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك ئاماده نه‌بووه بۆ دابینكردنیان بۆ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دابین بكرێن.