یەکێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنـا دوای گەڕانەوەی لـە ئێران نیوەڕۆخوانێکی بـۆ 80 کەس ئامادەکرد

 

جاسب لەتیف بەڕێوەبەری تەندرووستی کەرخ لە بەغدای پایتەخت ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند یەکێ لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیوەڕۆخوانێکی بۆ 80 کەس لە خزم و دۆستانی ئامادەکرد دوای گەڕانەوەی لە ئێران ،

لەتیف لە بانگەوازێك دا گوتی ” برایـان هەر کەسێ لە دەرەوەی ووڵات گەڕایەوە پێویستە لەماڵ بمینێتەوە و هەروەها تـا کۆتایی ئەم قەیرانە و نەمانی ئەم پەتایە سەردانی کەسێك مەکەن کە تازە گەڕابێتەوە لە درەوەی ووڵات

س : موازین نیـوز

Back to top button